بە دەسبەسەرکرانی مەسعوود مەحموودپوور و محەممەدتاهیر ئەلیاسی، ژمارەی دەسبەسەرکراوانی نەغەدە گەیشتە ٣ کەس

01:48 - 28 بەفرانبار 2724

۲۷ی بەفرانباری ۱۴۰۳؛ بە دەسبەسەرکرانی "مەسعوود مەحموودپور" و "محەممەدتاهیر ئەلیاسی" ژمارەی دەسبەسەرکراوانی نەغەدە لە ماوەی دوو ڕۆژدا گەیشتە سێ کەس. "ئەیووب ئارمەند" یەکەمین کەسی دەسبەسەرکراو لەم پێوەندییەدا بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، "مەسعوود مەحموودپوور" تەمە ٢٥ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ لە نێو تاکسیدا دەسبەسەر کراوە. "محەممەدتاهیر ئەلیاسی"یش ئەمڕۆ ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کراوە.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا دەڵێ، دەسبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی نەغەدە، بە بێ بەڵگەی دادوەری و بە شێوەی توندوتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بووە و پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار راگویزراون.

پێشتر کوردپا ڕایگەیاندبوو کە رۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، "ئەیووب ئارمەند"، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی نەغەدە، بی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی توندوتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

"محەممەدتاهیر ئەلیاسی" خیزاندارە و منداڵی هەیە.

"ئەیووب ئارمەند" تەمەن ٣٥ ساڵ، خیزاندارە و منداڵێکی هەیە.