دیواندەرە؛ بێهزاد براخاسی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

21:32 - 23 بەفرانبار 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بێهزاد براخاسی" خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی بێهزاد براخاسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.