هێدی شادیخا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ دەسبەسەر کرا
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانبار، لاوێکی کورد بە ناوی "هێدی شادیخا" کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی "سینگان" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم لاوە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
هەر لەم پێوەندییەدا، شەوی یەکشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣، کوورش عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی پیشووی خەڵكی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەروەها سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان تابش" خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.