شنۆ؛ ڕەحمان تابش بە شێوەی توندوتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

12:45 - 10 بەفرانبار 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان تابش" خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانی، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکەی بە توندوتیژییەوە ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

ڕەحمان تابش پێشینەی دەسبەسەرکران و سزادرانی هەیە.