بەرزبوونەوەی ڕێژەی هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراو لە مەهاباد
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، حەوت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عوسمان جەهانی فەر"، "ئەیووب ڕەسووڵی"، "ڕێبوار ڕەسووڵی"، "سیامەند سەیدئەحمەدی"، "قادر خەرامانفەر"، کەماڵ مەسعوودی" و "جەلال سەدەفی" خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسسبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە.
ئەم سەرچاوەیە وتی: هێزە ئەمنییەتییەکان سەرەڕای دەسبەسەرکردنی ئەم کەسانە، ماڵەکەشیان پشکنیون.
ئەەم سەرجاوەیە وتیشی: سیامەند سەیدئەحمەدی خەڵکی گوندی "بەیرەم" سەر بە شاری مەهاباد پاش چەند کاتژمێر ئازاد کراوە.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "یووسف قاڵ"، "ئارام مەبزوولە" و "زانیار سەیدئەحمەدی" خەڵکی گوندی "بەیرەم" سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزران.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم کەسانە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.