سزای لەسێدارەدرانی سەلاح ڕەحیمی، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی یەزد جێبەجێ کرا
22:41 - 25 سەرماوەز 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "سەلاح ڕەحیمی" خەڵکی گوندی "مەلەکشان" سەر بە شاری سنە، لە بەندیخانەی یەزد جێبەجێ کرا.
ئەەم بەندکراوە ڕۆژی هەینی ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدران ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی یەزد کرا.
ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
سەلاح ڕەحیمی تەمەن ٣٩ ساڵ، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسیدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.