مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
22:34 - 25 سەرماوەز 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "یووسف قاڵ"، "ئارام مەبزوولە" و "زانیار سەیدئەحمەدی" خەڵکی گوندی "بەیرەم" سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادر، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم سێ هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردوون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: یووسف قاڵ، ئارام مەبزوولە و زانیار سەیدئەحمەدی