جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدرانی سەجاد عەزیزی و ئیبراهیم وەلیزادە لە بەندیخانەی میاندواو

22:23 - 25 سەرماوەز 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "سەجاد عەزیزی" و "ئیبراهیم وەلیزادە" خەڵکی میاندواو، لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و لە دۆسییەیەکی هاوبەشدا لەلایەن دادگای کەیفەری یەکی میاندواوەوە بە لەسێدارەدران سزا دران.

ئەم دوو بەندکراوە خەڵکی گوندی "نەسیرکەندی" سەر بە میاندواو بوون.