پیرانشار؛ سلێمان چووپانی بە دوو ساڵ و حەوت مانگ بەندکران سزا درا
سلێمان چووپانی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە دوو ساڵ و حەوت مانگ بەندکران سزا درا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی پیرانشار بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕەزا قەهرەمانی ساعەتلوو" ئەم هاووڵاتییەی بە "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران و پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کردووە.
ڕۆژی سیشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.
ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کرد.
ئەم هاووڵاتییە خێزاندارە، سێ منداڵی هەیە و خەڵکی "گردکشانە"ی پیرانشارە.