سەردەشت؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

12:09 - 4 خەزەڵوەر 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئیبراهیم ئەحمەدنژاد" خەڵکی مەهاباد، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری سەردەشت گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداریدانی پێشوو  تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت ڕاگوێزراوە و پاش کۆتاییهاتنی ڕەوتی یاسایی ڕەوانەی مەهاباد دەکرێتەوە.

ئیبراهیم ئەحمەدنژاد بە مەبەستی دابینکردنی بژیوی ژیانی خۆی لە سنووری سەردەشت خەریکی کاری کۆڵبەری بووە.