بۆکان؛ زەهرا ساجدی‌نیا بە ١٠ مانگ بەندکران سزا درا

19:15 - 24 رەزبەر 2724

زەهرا ساجدی‌نیا، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە ١٠ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٨ ساڵەی بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کردووە و ئەم سزایە لە ڕۆژی ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

زەهرا ساجدی‌نیا لە ڕۆژی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣دا پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە لە ورمێ ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرابوو.