ڕاگواستنی عادڵ کاکە بۆ بەندیخانەی مەهاباد

19:48 - 15 رەزبەر 2724

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی کورد بە ناوی "عادڵ کاکە" تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی جەماڵ، خەڵکی گوندی "دۆستاڵی" سەر بە شاری مەهاباد پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، عادڵ کاکە لە ماڵی خۆیدا  لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی عادڵ کاکە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.