سۆهراب ئاویزکەن، لە بەندیخانەی مەهابادوە نێردرایە مورەخەسی

11:36 - 8 رەزبەر 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سۆهراب ئاویزکەن، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی مەهاباد کە ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ئەم شارە تێپەڕ دەکات، نێردرایە مورەخەسی.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ مورەخەسی پێ دراوە.

ڕۆژی شەممە، ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢، سۆهراب ئاویزکەن، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.

بانەمەڕی ١٤٠٢، ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتەکانی "کۆبوونەوە بەمەبەستی تێکدانی تەناهیی وڵات" و "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی"، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سێ ساڵ بەندکران و سێ ساڵ دوورخرانەوە بۆ شاری زەنجان مەحکووم کرابوو.

سۆهراب ئاویزکەن، خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لە چوارڕێیانی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرا.

ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرابوو.