بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی لوقمان زەنگی

12:44 - 5 رەزبەر 2724

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٢ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی لوقمان زەنگی، هاووڵاتیی تەمەن ٥٢ ساڵی خەڵکی گوندی "کانی سورک" سەر بە شاری شنۆ، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا و تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی لوقمان زەنگی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی لوقمان زەنگی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.