شنۆ؛ سیامەند زەنگی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:51 - 5 رەزبەر 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیامەند زەنگی" تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی "کانی سۆرک" سەر بە شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی پیرانشاردا لێپرسینەوەی لێ کراوە و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزراوە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سیامەند زەنگی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.