بەندیخانەی نەغەدە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ڕەحمان قادری بۆ ماوەی زیاتر لە یەک مانگ

12:32 - 2 رەزبەر 2724

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی ڕەحمان قادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار، ناوبراو ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە و لە بەندیخانەی نەغەدەیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دۆسییەی دادوەریی ئەم هاووڵاتییە ڕادەستی دادگای ئینقلابی مەهاباد کراوە بەڵام تاکوو ئێستا کاتی دادگاییکرانەکەی دیاری نەکراوە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ڕەحمان قادری بانگی ئیتلاعاتی سپای پیرانشار کرا و لەوێ دەسبەسەر کرا.

ڕەحمان قادری تەمەنی ٢٥ ساڵە و کوڕی عەلی خەڵکی گوندی "ئەندێزێ" سەر بە شاری پیرانشارە.