ڕاگواستنی سلێمان چووپانی بۆ بەندیخانەی نەغەدە

23:09 - 30 خەرمانان 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان چووپانی" خەڵکی پیرانشار پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردبوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە خێزاندارە، سێ منداڵی هەیە و خەڵکی گوندی "گردکشانە"ی پیرانشارە.

هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سلێمان چووپانی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.