دیواندەرە؛ دەسبەسەرکرانی ڕامیار مورادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

20:13 - 24 خەرمانان 2724

ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕامیار مورادی" تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵكی دیواندەرە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ڕامیار مورادی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، شەوی هەینی ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی "مازیار مورادی" تەمەن ٢٦ ساڵ و "پێدرام مەحموودی" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.