ئەیووب دەماوەندی پاش مانگێک دەسبەسەرکران و لێپرسینەوە لە ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا

00:04 - 12 خەرمانان 2724

ڕۆژی شەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەیووب دەماوەندی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار دوای مانگێک دەسبەسەرکران و لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەیووب دەماوەندی مانگێک پێش ئێستا بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکانی سپا بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرا.

ئەیووب دەماوەندی، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی "دێلزێ" سەر بە شاری پیرانشارە.

هەتا ئێستا سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.