جەلیل مەولوودی بە دانانی بارمتەی قورس لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا

01:24 - 21 خەرمانان 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣، جەلیل مەولوودی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٥ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.

پێشتر داواکاریی ناوبراو بۆ وەرگرتنی مورەخەسی بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسەی دایکی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێوە ڕەت کرابوویەوە.

٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، جەلیل مەولوودی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان دەسبەسەر کرابوو و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا.

هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی جەلیل مەولوودی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.