پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

20:26 - 16 خەرمانان 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان چووپانی" خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی ئاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

دیکەی ئەم هاووڵاتییە کوردە خێزاندارە، سێ منداڵی هەیە و خەڵکی "گردکشانە"ی پیرانشارە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سلێمان چووپانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعدوون شەریفی" کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "گرداسێ" سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.