رێژەی دەسبەسەرکراوانی شنۆ گەیشتە سێ کەس

22:26 - 14 خەرمانان 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "لوقمان زەنگی" و "سیامەند زەنگی" خەڵکی گوندی "کانی سۆرک" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. بە هەژمارکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە، ژمارەی دەسبەسەرکراوانی ئەمڕۆی شنۆ گەیشتە سێ کەس.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆیاندا دەسبەسەر کردوون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دیاکۆ عەزیزی" خەڵکی گوندی "باب خاڵاوێ" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: لوقمان و سیامەند زەنگی