جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێکی خەڵکی سەردەشت لە بەندیخانەی مەهاباد

20:38 - 8 خەرمانان 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەرمانانی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "سیروان ئەبووبەکری" خەڵکی سەردەشت لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن ناوەندە داوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

سیروان ئەبووبەکری منداڵێکی هەیە و خەڵکی گوندی "باوە" سەر بە شاری سەردەشتە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.