سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا

19:23 - 26 گەلاوێژ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "پەیمان ئەڵڵاوەیسی"، تەمەن ٣٧ ساڵ، لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادری کوردپا، ئەم بەندکراوەی خەڵکی سنە، پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درا.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.