بەندکراوێکی خەڵکی تیکاب لە کەرەج لەسێدارە درا

19:18 - 26 گەلاوێژ 2724

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ناسر شەفیعی" تەمەن ٣٧ ساڵ و کوڕی محەممەدحوسێن، خەڵکی گوندی "نەبی کەند" سەر بە شاری تیکاب و دانیشتووی تاران لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوە چوار ساڵ پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"  دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.