مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

19:12 - 26 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد"، تەمەن ٤٥ ساڵ کچی ئیبراهیم خەڵکی مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە گەڕەکی "باغی شایگان"ی مەهاباد دەسبەسەر کرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد لەبەر دەستدا نییە.