مەریوان؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

16:53 - 11 گەلاوێژ 2724

شەوی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەسعەد ئەفرەنجە" خەڵکی گوندی "سیاناو" سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە نزیک گوندی "ئاسکۆڵ" سەر بە شاری مەریوان، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەسعەد ئەفرەنجە تەمەنی ٢٥ ساڵ بووە، خێزاندار و منداڵێکی هەبووە.

بە پشتبەستن بە حاڵەتە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤دا، بەگشتی ٢٨٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون.