دیواندەرە؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

17:00 - 15 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کوورش شەریف پوور"، خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی خۆی و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکرانی کوورش شەریف پوور هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان بە پشکنین کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: ئەم هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە کراوە.

کوورش شەریف پوور خەڵکی گوندی "ڕەشید ئاباد" سەر بە شاری دیواندەرەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی کوورش شەریف پوور زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.