بەندیخانەی مەهاباد؛ عەلی دانشی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:17 - 4 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی دانشی" خەڵکی مەهاباد، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی دانشی ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرابوو.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کرد.

هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.