کوورش شەریف پوور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

21:47 - 24 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کوورش شەریف پوور" خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنەوە بۆ زیندانی دیواندەرە ڕاگوێزرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە کورد لە شوێنی کارەکەی خۆی و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

 هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکرانی کوورش شەریف پوور هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان بە پشکنین کردووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە کرا.

کوورش شەریف پوور خەڵکی گوندی "ڕەشید ئاباد" سەر بە شاری دیواندەرەیە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپالدراوەکان دژی کوورش شەریف پوور زانیارییەک دەست نەکەوتووە.