بەندیخانەی نەغەدە؛ عوسمان گەلاوێژی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

02:23 - 23 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان گەلاوێژی"، خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ راگوێزراوە و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرابوو.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردبوو.

مۆبایلی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی عوسمان گەلاوێژی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.