ئیسماعیل مەعرووفی، مامۆستای خانەنیشینکراوی قوتابخانەکانی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

01:30 - 22 پووشپەڕ 2724

 شەوی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، ئیسماعیل مەعرووفی، مامۆستای خانەنشینکراوی قوتابخانەکانی پیرانشار دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بێڕێزی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

 بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزەکانی ئیتلاعاتی پیرانشار کاتژمێر ١١ی شەو هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئیسماعیل مەعرووفی و پاش پشکنینی ماڵەکەی و دەستداگرتن بە سەر مۆبایلەکەیدا ئەم مامۆستا خانەنشینکراوەیان  بە بێڕێزییەوە دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

پێویستە بگوترێ کە ئیسماعیل مەعرووفی، زیاتر لە ٣٠ ساڵ پێشینەی مامۆستایەتیی لە قوتابخانەی شار و گوندەکانی پیرانشاردا هەیە.