دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە تاران

01:25 - 22 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەمید فەرهادی"، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتەوە پاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.