بەندیخانەی نەغەدە؛ تاهیر زێوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

01:21 - 22 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تاهیر زێوە" کوڕی کەریم و خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

 ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.

 ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردان، تاهیر زێوە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

 هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتەوە پاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.