پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

16:57 - 20 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید ئەحمەدی" کوڕی محەممەد و خەڵکی پیرانشار، پاش بانگکران بۆ دادگای ئەم شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئومید ئەحمەدی پاش دەسبەسەرکران بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری بانگکران، دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.