سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێکی خەڵكی هەرسین لە بەندیخانەی عادڵ ئابادی شیراز جێبەجێ کرا

16:48 - 20 پووشپەڕ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "موجتەبا کەرەمی" خەڵکی شاری هەرسین، سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی عادڵ ئابادی شیراز جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە تەمەن ٢٨ ساڵە، نزیکەی ٣ ساڵ و نیو پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرا و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئەم بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕ لە هەرسین بەڕێوە چوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیندراوە.