پیرانشار؛ عوسمان گەلاوێژی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

13:18 - 13 جۆزەردان 2724

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «عوسمان گەلاوێژی» خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاوڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: مۆبایلی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی عوسمان گەلاوێژی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.