کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود کوژرا

14:34 - 16 جۆزەردان 2724

کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "هەژیر مەحموودپوور" خەڵکی گوندی "پوینە" و دانیشتوووی شاری جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٢٧ ساڵە، نیوەشەوی سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە سەختی بریندار کرا و بەرەبەیانیی چوارشەممە ١٦ی جۆزەردان بە هۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی قودسی پاوە گیانی لەدەست دا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە  ڕایگەیاند: هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەتان لەم کۆڵبەرە کردووە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان بە مەبەستی بەخاکسپاردن لە ساردخانەی نەخۆشخانەی قودسی پاوەوە بۆ گۆڕستانی "حاجی ئیبراهیم"ی جوانڕۆ.