شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:10 - 13 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی سێشەممە، ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد سوڵتانپوور" خەڵکی گوندی "دێشەمس" و "غەفوور شێخ محەممەدی" تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵكی گوندی "ئاڵیاوێ" سەر بە ساری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بپ شووینێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەاکن بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان لە ماڵی خۆیاندا و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەر کردوون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسیان ئاکامێکی نەبووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.