ئیبراهیم ناسری پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەر کرا

18:33 - 31 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، ئیبراهیم ناسری، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بانگی ئیتلاعاتی بۆکان کراوە.

ئیبراهیم ناسری لە خێرخوازانی بۆکان بۆ دروستکردنی قوتابخانەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری بانگکران و دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.