هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ دەسبەسەر کرا

00:33 - 13 بانەمەڕ 2724

شەوی سێشەممە ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەعفەر ڕەسووڵی"، دانیشتووی گوندی "بێمزورتێ" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە وتی: "بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە".

جەعفەر ڕەسووڵی، تەمەن ٣٦ ساڵ، خێزاندار و خاوەن ٢ منداڵە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.