بانگهێشتکرانی ١٢ چالاکی سێنفیی مامۆستایان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە
00:17 - 13 بانەمەڕ 2724
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، فاتمە زەندکەریمی، عەلی قوڕەیشی، بەهادین مەلەکی، کەماڵ فەکووریان، سەلام شافعی، جەبار پاکزاد، مستەفا سەربازان، ساڵح ساڵحنیا، فەرهاد موالی، ڕەزا شەریفە، پەیمان نوودینییان و موختار ئەسەدی پاش بانگهێشتیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، لێپرسینەوەیان لێ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەڵێنییان لە ناوبراوان وەرگرتووە کە بە دوای بانگەوازی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوی سێنفی فەرهەنگیانی ئێران، لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا بەشداری نەکەن.
بەپێی بانگەوازی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوی سێنفی فەرهەنگیانی ئێران بڕیارە مامۆستایان بۆ دەستەبەرکردنی داخوازییەکانیان ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣ لە سەرانسەری ئێراندا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە ببەن.