دەسبەسەرکرانی ئەیووب ڕەسووڵزادە، چالاکی بواری ژینگە لە پیرانشار

07:35 - 20 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، ئەیووب ڕەسووڵزادە، چالاکی بواری ژینگەی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم چالاکە ژینگەپارێزەیان دەسبەسەر کردووە.

 هەتا کاتی بڵاوبوونەوی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، حاجی بەرزە، چالاکی مەدەنی و برای باپیر بەرزە، بەندکراوی سیاسیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.