سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا

19:20 - 19 بانەمەڕ 2724

 سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی حەسەن موحەڕەڕ کوڕی حوسێن لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە ڕۆژی دووشەمە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

ئەم بەندکراوە چەند ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر، دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

حەسەن موحەڕەڕ خەڵکی گوندی لەرنێ سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێیە.

 تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیاکانی نێوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.