کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە کوژرا

19:35 - 17 بانەمەڕ 2724

شەوی یەکشەممە، ١٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "عەتا ڕۆستەم‌پوور"، خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە ڕاگوێزراوە و تاکوو ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

عەتا ڕۆستەم‌پوور خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.