شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی گۆرانیبێژێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

23:33 - 12 بانەمەڕ 2724

شەوی سێشەممە ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٣، "هادی لاوە"، گۆرانیبێژی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی ئەو هونەرمەندەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە وتی: "بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی هادی لاوە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، شەوی سێشەممە ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٣، ئاکۆ ئیبراهیمی، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "ئاڵکاوێ" سەر بە شنۆ، بە شێوەی دڕندانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا.