بە دەسبەسەرکرانی کامران بادبرووت ژمارەی دەسبەسەرکراوان لە مەڵەکشایی ئیلام گەیشتە دوو کەس

22:19 - 17 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کامران بادبرووت، هاووڵاتیی خەڵکی مەڵەکشایی ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کرد.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: کامران بادبرووت بە هۆی بەشداریی چالاکانە لە ڕێورەسمی نەورۆزی مەڵەکشایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.

کامران بادبرووت خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.