حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی سەڵماس لە زیندانی ئەردەبێڵ جێبەجێ کرا

23:41 - 11 بانەمەڕ 2724

بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٣، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "فەرامەرز مورادی"، کوڕی فەتاح و خەڵکی گوندی "هەرکیان" سەر بە ناوچەی شپیرانی سەڵماس، لە زیندانی ناوەندیی ئەردەبێڵ جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زیندانییە ماوەی چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرا و پاشان لەلایەن سەرچاوەدادوەرییەکانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن سەرچاو فەرمییەکان یان خود میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە رانەگەیندراوە.