هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری مەڵەکشایی ئیلام دەسبەسەر کرا

10:55 - 16 خاکەلێوه 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرەج ئەرسەن"، خەڵکی مەڵەکشایی ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٩ی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە بە هۆی بەشداریی چالاکانە لە ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە لە درێژەدا وتی: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوونەوە لە دۆخی ناوبراو بێ‌ئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە چارەنووس و دۆخی فەرەج ئەرسەن، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.