بۆکان؛ دوو کەس لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان ئازادی بە بەندکران و لێدانی قامچی سزا دران

22:57 - 8 بانەمەڕ 2724

دیار بەختیاری سەرا، کوڕی داوود و مەتین سیاهی کوڕی مستەفا و خەڵکی بۆکان، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکانەوە بە بەندکرانی تەعزیری و لێدانی ٦٠ قامچیی تەعزیری سزا دران.

بەپێی سزای دەرکراو، دیار بەختیاری سەرا بە تۆمەتەکانی "جێبەجێکردنی تەقەمەنی" بە سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری، "گرینگینەدان بە هێزەکانی حکوومەت لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان" بە ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری و ١٩١ ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ماوەی دەسبەسەرکرانی پێشوو و "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" بە لێدانی ٣٠ قامچیی تەعزیری و مەتین سیاهی بە تۆمەتەکانی "جێبەجێکردنی تەقەمەنی" بە سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری، "گرینگینەدان بە هێزەکانی حکوومەت لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان" بە ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری و ١٩١ ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ماوەی دەسبەسەرکرانی پێشوو و "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" بە لێدانی ٣٠ قامچیی تەعزیری سزا دراون.

ئەم سزایە ڕۆژی ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ بەم دوو هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە و ئێستا لە بەندیخانەی بۆکاندا ماوەی سزاکەیان تێدەپەڕێنن.

ئەم دوو هاووڵاتییە لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لە بۆکان دەسبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرابوون.

وێنە: مەتین سیاهی